Success Registeration.

له پێشا له رێگای ئه‌م فۆڕمه‌وه ناوی سیانه و ژماره‌ی مۆبایل و وێنه‌ی نوسخه‌ی پزیشکه‌که‌تان بنێرێن، کاتێ دوگمه‌ی "ناردن" لێ ئه‌ده‌ن نۆره‌ی کاتی بۆتان دیاری ئه‌کرێت و به‌و مه‌رجه‌ی که ژماره‌ی مۆبایل‌تان وڵامی کارمه‌ندانی ئێمه باته‌وت، کۆدێ شوێنگری تایبه‌ت بۆتان ده‌رئه‌کرێت. دوابه‌دوای ئه‌م قۆناغه، کارناسانمان به پێی تاووتوێ‌کردنی نوسخه‌که‌تان، جۆری ئێسکه‌ن و نرخه‌که‌ی به‌راورد ئه‌که‌ن و پێتان رائه‌گه‌یێنن. له هه‌نگاوی دوایی‌دا له رێگای لاپه‌ڕه‌ی شوێنگری و داخڵ‌کردنی کۆدی شوێنگری، نرخی خزمه‌ته‌که به شێوازی ئانلاین وه‌رده‌گیرێت. جێگای ئاماژه‌یه که بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ناتوانن که‌ڵک له شیوازی ئانلاین وه‌ربگرن پێوسیته په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی ته‌له‌فوونی 00988733225696 بگرن. دوای ئه‌م قۆناغه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی 00988733225696 کاتی جێبه‌جێ‌کردنی ئێسکه‌نتان پێ رائه‌گه‌یێنن و smsی کاتی ئێسکه‌ن بۆتان به‌ڕێ ئه‌کرێت. تکایه کۆدی شوێنگری خۆتان له بیر مه‌که‌ن. وێنه‌ی نوسخه‌ی پزیشکه‌که‌تان بۆ هه‌نگاوی یه‌که‌می ناونووسی پێویسته و ئه‌وپه‌ڕی قه‌باره‌ی ٢ مێگابایت بێت.